« پەروەردەکردنی نەوەکان لەسەر ڕێبازی قورئان »
ناوەندێکی باوەڕپێکراوی زانستی و ڕۆشنبیری بۆ پێگەیاندنی سەرکردەکانی ئاییندە بە بەها بەرزەکانی قورئان و کەلتووری کوردەواری.
ڕێکخراوی ئەجیال بۆ ڕۆشنبیری و پەروەردەی ئیسلامی ناوەندێکی تایبەتمەندە بۆ خزمەتکردنی زانستەکانی قورئانی پیرۆز و فێرکردن و پەروەردەکردنی دروستی منداڵان و نەوجەوانان و خوشکان لەسەر بنەما باڵاکانی ئیسلام.
ئامانجمان پەروەردەکردنی نەوەکانە لەسەر ڕێبازی قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەر بێت). ئێمە کار دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەبار و پڕ لە خۆشەویستی و زانست بۆ فێرخوازان بە شێوازێکی هاوچەرخ و بەها هاوبەشەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری.
لە بەرواری ۲۷/۸/۲۰۲۵ بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی کارکردنی پێدراوە و وەک ڕێکخراوێکی فەرمی باوەڕپێکراو لە پارێزگای سلێمانی کار دەکات.
شەش بەشی تایبەتمەند بۆ هەموو تەمەنەکان بە پرۆگرامی سەردەمیانە.
لە ئێستادا ڕێکخراوی ئەجیال لە شەش بەش پێکهاتووە و هەر بەشەو کار و پرۆگرام و ئامانجی تایبەتی خۆی هەیە بەم شێوەیە:
گوێبیستی دەنگ و شێوازی خوێندنەوەی سەرجەم مەقامەکان و بانگدان ببە بە دەنگی مامۆستایانی ئەجیال بە کوالیتی بەرز
ئاوازێکی خەمڕەوێن و پڕ لە سۆز، سەرەتا و کۆتایی مەقامەکان
کلیک لەسەر هەر مەقامێک بکە بۆ گوێگرتن لە دەنگی ڕاستەقینە و شێوازی خوێندنەوەی بە کوالیتی بەرز
ڕوونکردنەوە و شیکردنەوەی سەرجەم مەقامەکان لە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و بانگدان. دەتوانیت ڕاستەوخۆ لێرە سەیری بکەیت بەبێ ئەوەی ماڵپەڕەکە جێبهێڵیت:
هەر بەشێکی ڕێکخراوی ئەجیال خاوەنی کۆمەڵێک ئامانجی ستراتیژی و پەروەردەییە بۆ خزمەتکردنی نیشتمان و کۆمەڵگە:
پەروەردەکردنی نەوەیەکی بەتوانا و تەندروست و سەردەمیانە لە سنووری بەها باڵاکانی کۆمەڵگەی کوردی و تیشکخستنە سەر توانای تایبەتەکانی منداڵان بۆ ئەوەی بتوانێت لە داهاتوودا خزمەتی خۆی و وڵات بکات.
بەردەستخستنی چینێک بە ئامانج و پڕ زانیاری لە بوارەکانی جوانخوێندنەوەی قورئان و پەیڕەوکردنی قورئانی پیرۆز و فەرموودە لە ژیانی ڕۆژانەدا.
پەروەردەکردنی منداڵان و سەرکردەکانی داهاتوو و چەسپاندنی خۆشەویستی خێزان و پاشان جوان خوێندنەوە و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و فەرموودە و ڕێنماییکردنیان بۆ بوون بە پێشەنگ لە کۆمەڵگەدا بەپێی دابونەریتی کوردەواری و فێرکردنی بەها باڵاکان و ڕێزی خاک و نیشتمان.
جوانترکردنی ژینگەکەمان بە شێوازێکی دروست و زانستی بە ئاواز و سەدای نوێژخوێن و بانگبێژە بەڕێزەکان کە بتوانن کارەکانیان بە جوانترین شێواز پێشکەش بکەن لە سنووری ئایینی ئیسلام و فرمایشەکانی پێغەمبەرمان (د.خ).
لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و چەسپاندنی لە هزری فێرخوازە بەڕێزەکاندا بە شێوازێکی زانستی لەگەڵ ڕەچاوکردنی جیاوازییەکان لەڕووی هۆشیاری و تەمەنەوە.
ئاسانکاری بۆ تۆمارکردنی دەنگ و ڕەنگ بە پێشکەوتووترین تەکنیک و دابینکردنی کەرەستەی پێویست لەژێر چاودێری شارەزایانی بوارەکەدا.
تایبەت بە منداڵانی تەمەن (٤ بۆ ٥ ساڵ) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧. فۆڕمەکە بە فەرمی بە فایلی PDF ئامادە دەکرێت و لەگەڵ وێنەی منداڵەکەتان دەنێردرێت بۆ واتسئەپ.
وێنەکە ڕاستەوخۆ لە سەرەوەی چوارچێوەی فۆڕمی گرێبەستەکە و فایلی فەرمی PDF دادەنرێت.
دەرگای ڕێکخراوی ئەجیال کراوەیە بۆ پێشوازیکردن لە ئێوە و خزمەتکردنی منداڵان و فێرخوازانی ئازیزمان لە شاری سلێمانی.
دەتوانیت تەواوی قورئانی پیرۆز بە شێوازی لاپەڕەی کتێبی موسحەف بخوێنیتەوە، گوێ لە دەنگی ٦ قورئانخوێنی بەناوبانگ بگریت، و تەفسیری کوردی هەر ئایەتێک بە ئاسانی ببینیت.